پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە

کوردستان

05/04/2024     ژمارەی بینراو 548


راچڵەكین- 
پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان رایدەگەیەنێت، شەهیدبوونی گەنجێكی جوانخاس، زۆر نیگەران و  داخداری كردین، ڕووداوەكەی ئەمشەو هەوڵێك بوو بۆ لەكەداركردنی ناو و ناوبانگی ئێمە.

بەپێی راگەیەندراوێك كە لەلایەن پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان بڵاوكرایەوە" بەداخەوە ئەو رووداوەی ئەمشەو هەوڵێك بوو بۆ لەكەداركردنی ناو و ناوبانگی ئێمە و كە زۆر هەوڵماندا خۆمانی لێلابدەین، بەڵام پەلكێشی ئەو بارودۆخەیان كردین". 

دوای كۆتاییهاتنی كارەكانی كۆنگرەی هەشتەمی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان و دوور خستنەوەی عەبدووڵڵای حاجی مەحمود لە حزبكە، ئاڵۆزی و شەڕە تەقە لە نێوان چەكدارانی محەممەدی حاجی مەحموود و عەبدووڵڵای حاجی مەحمود دروست بوو، هەر بەو هۆیەوە كەسێك كوژرا و چەند كەسێكی تر برینداربوون. 


دەقی راگەیەندراوەكە:

شەهیدبوونی گەنجێكی جوانخاسی زۆر نیگەران و  داخداری كردین، بەداخەوە ئەو ڕوداوەی ئەمشەو هەوڵێك بوو بۆ لەكەداركردنی ناو و ناوبانگی ئێمەو داوێكبوو كە زۆر هەوڵماندا خۆمانی لێلابدەین، بەڵام پەلكێشی ئەو بارودۆخەیان كردین، بەئامانجی بەرزكردنەوەی ناوبانگی خۆیان لەسەر حسابی ڕژانی خوێنی گەنجانی جوانمەردی وڵاتەكەمان.

راگەیاندنی حزبی سۆسیال دیموكراتی كوردستان
5/4/2024

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن