دەزگای ئاسایشی هەرێم: باندێكی بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیركرا

کوردستان

05/04/2024     ژمارەی بینراو 147

راچڵەكین- 
دەزگای ئاسایشی هەرێم، دەستگیركردنی باندێكی بازرگانی ماددەی هۆشبەر رادەگەیەنێت.

بەپێی راگەیەندراوێك كە لەلایەن دەزگای ئاسایشی هەرێم بڵاوكرایەوە"بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددەی هۆشبەرەكان بەهەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین باندێكی بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەكات". 

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە"لەڕۆژی٢٠٢٤/٤/٢ دوای بەدواداچوون و چاودێكردن، هێزەكانی ئاسایش لەسەر بڕیاری بەڕێز دادوەر، توانیان (٤)تۆمەتباری بازرگانی ماددەی هۆشبەر لەڕووبەڕوبونەوەیەكی چەكداری لە ڕانیە دەستگیربكەن و دەستبگرن بەسەر بڕی (٣،٥٠٠)سێ كیلۆ و نیو ماددەی كریستاڵ و بڕی (٣٠٠)دەنك حەبی تڕاماڵ و (٥٠٠)گرام شیلەی تلیاك و (دوو) ئۆتۆمبێل بۆ گواستنەوەی ماددەكان بەكاردەهێنران". 

دەزگای ئاسایشی هەرێم دەڵێت"لەئێستادا بە ماددەی (٢٦)لەیاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددەهۆشبەرەکان و کارتێکەرە ئەقڵییەکان ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە"

بەكارهێنان و بازرگانانی ماددەی هۆشبەر، لەماوەی ئەم چەند ساڵەی دواییدا بەشێوەیەكی بەرچاو روويان لە زیادبوون كردووە، بە بۆچوونی هەندێك لە چاودێرانیش، هۆكارەكەی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە بازرگانانی ئەو ماددە كوشندەیە، هەرێمی كوردستان وەك رێڕەو بەكاردەهێنن بۆ گواستنەوەی بۆ دەرەوە و وڵاتانی دەوروبەر. 


داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن