ڕاچڵەکین سپۆرت -
کیڤن دی برۆینی بەلجیکی ئەستێرەی یانەی مانچستەر سیتی دووپاتیکردەوە کە بەهۆی درەوشاوەیی فیل فۆدنی هاوڕێی ئینگلیزییەوە هەست بە فشار دەکات.
دی برۆین سەرکردایەتی تیپەکەی مان سیتی کرد و ئەمڕۆ شەممە لە گەڕی ٣٢ی پرێمەرلیگ بە ئەنجامی ٤-٢ لە کریستاڵ پاڵاس بردەوە.
دی برۆین لە لێدوانێکیدا بۆ تی ئێن تی وتی: "وەرزێکی نائاسایی بوو بۆ من بەهۆی پێکانەوە".
لە درێژەی قسەکانیدا وتی: "هەندێک جار هەست بە باشی دەکەم، هەندێکی تریش هەست بە پێویستی پشوودان دەکەم".
ئاماژەی بەوەشکرد، دوای درەوشاوەیی فیل فۆدن و تۆمارکردنی هاتریکی بەرامبەر ئەستۆن ڤێلا لە قۆناغی کۆتاییدا هەست بە فشار دەکەم.
ڕونیشیکردەوە، ئێستا 7 یان 8 ساڵە لەگەڵ فۆدن یاریم کردووە، هەست ناکەم گەنجە، ئەستێرەیەکی دێرینە و یاریزانێکی سەرسوڕهێنەرە.
"هەوڵدەدەم لەڕێگەی ڕێبازەکەمەوە لە یاریگادا ببمە نمونەیەک، و ئەو کەسە نابم کە بە کەسانی دیکە دەڵێم چۆن ژیانیان بژین".
دی برۆین لە کۆتاییدا وتی: "سەرکەوتنەکەم بەسەر کریستاڵ پاڵاسدا بەدڵە، بەڵام بێ هیوا بووم لە لێدانی گۆڵێکی پێشوەختە، ئێستا دەبێت خۆمان بۆ یارییەکەی ڕیاڵ مەدرید ئامادە بکەین".