وەزارەتی ئەوقاف لەبارەی یەكەم رۆژی جەژنی رەمەزان روونكردنەوە دەدات

کوردستان

پێش 3 هەفتە     ژمارەی بینراو 1333

راچڵەكین-

وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی ڕایدەگەیەنێت، بۆ دیاریكردنی یەكەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان لە هەرێمی كوردستان، ئێوارەی دووشەممە، چاودێریی بینینی مانگ دەكەن.

نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینیی حكـوومەتی هەرێمی كوردستان بەمیدیای نزیك لەپارتی راگەیاندووە، سبەینێ دووشەممە، پێش بەربانگ، لیژنەی بینینی مانگ لە دیوانی وەزارەتی ئەوقاف بە هەماهەنگی لەگەڵ لیژنە لاوەكییەكان لە شارەكانی هەرێمی كوردستان، چاودێریی بینینی مانگ دەكات بە مەبەستی دیاریكردنی یەكەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان.

وتیشی: "ئەگەر سبەی دووشەممە، بە بەڵگەوە مانگ بینرا، ڕۆژی سێشەممە، 09-04-2024، یەكەم ڕۆژی جەژنی پیرۆزی رەمەزانە؛ بەڵام ئەگەر بە بەڵگەوە نەبینرا، ڕۆژی چوارشەممە، 10-04-2024، دەبێتە یەكەم ڕۆژی جەژن".

وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف ڕەتیكردەوە بۆ دیاریكردنی یەكەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان پشت بە هیچ وڵاتێك ببەستن و گوتی: "ناتوانین پێشبینی بكەین كەی دەبێتە یەكەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان، چونكە ئەم پرسە پەیوەندیی بە شەریعەتەوە هەیە".

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن