وەزارەتی دارایی چەند بڕیارێکی خستە بواری جێبەجێکردنەوە

ئابوری

09/04/2024     ژمارەی بینراو 303

راچڵەکین-

بەپێی نووسراوێکی وه‌زاره‌تی‌ دارایی،‌ پاڵپشت به‌ بڕیاره‌كانی‌ ئەنجوومەنی وەزیران، وەزارەتەکە چەند بڕیارێكی‌ خستە بواری جێبەجێکردنەوە، وەکو کەمکردنەوەی گومرگ لەسەر هاوردەکردنی گۆشت و لێخۆشبوون لە سزاکانی دواکەوتنی باج.

وەک لە نووسراوەکەدا هاتووە، بڕیارەکان پاڵپشتن بە بڕیارەکانی ئەنجوومەنی وەزیران لە ڕۆژی ٢٧ی ٣ی ٢٠٢٤.

بڕیارەکان بریتین لە:

کەمکردنەوەی گومرگ لەسەر ئاژەڵی زیندووی هاوردەکراو بەڕێژەی ٥٠لەسەد.

داشکاندنی ڕێژەی ٢٠ لەسەد لە پارەی کارەبا "تاوەکو ئاسایی بوونەوەی بارودۆخی ناهەمواری کوردستان".

لێخۆشبوونی سەدا سەدی لە سزای دواکەوتنی کەڵەکەبوو لەسەر خاوەنکاران تایبەت بە (بەشداری دەستەبەری کۆمەڵایەتی) بەمەرجێک لە ماوەی ٩٠ ڕۆژ تەواوی سەدا سەدی بڕی پارەی بەشداری دەستەبەری کۆمەڵایەتییەکە بدەن.

پێشکەشکردنی کارئاسانی پێویست لە چوارچێوەی یاساکانی باج بۆ باجدەران لە چین و توێژ و کاسبکاران و پیشەوەران بەتایبەتیش پێداچوونەوەی دەسەڵاتی دارایی بەڕێژەی خەمڵاندنی باجی پیشەکان و کاری کاسبکاران کە خاوەن یەک سەرچاوەەی داهاتی سنوردارن و بژێوی ژیانی خێزانییان لەسەر ئەم کارەیە.

لێخۆشبوون لە تەواوی سوو و سزای دواکەوتنی پێدانی باج و کرێی ساڵانەی موڵکەکانی میری کە دەکەوێتە ئەستۆی هاوڵاتیان بەمەرجێک توخمی سزایی نەبێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن