سەرۆكی كۆریای باكوور: جەنگ یەخەی گرتووین

جیهان

11/04/2024     ژمارەی بینراو 425


راچڵەكین- 

سەرۆكی كۆریای باكوور ئاماژە بە دەركەوتنی دەستەواژەكانی بەرپابوونی جەنگ دەكات و دەڵێت ئامادەكاریی بۆ دەكەن. 

ئەمڕۆ پێنجشەممە، كیم جۆنگ ئون سەرۆكی كۆریای باكوور رایگەیاند، رەوشی ناجێگیری جیۆپۆلەتیكی ناوچەكە و دەوروبەری وڵاتەكەی، بەو واتایەن كە كاتی ئەوە هاتووە خۆیان بۆ جەنگ ئامادە بكەن. 

ئەم لێدوانەی كیم لە میانی سەردانێكیدا بۆ زانكۆی كیم جۆنگ ئیڵ بۆ زانستە سەربازی و سیاسییەكان كە لەلایەن ئاژانسی هەواڵی ناوەندی كۆریاوە بڵاوكرایەوە. 

ئاژانسەكە لە زاری كیم جۆنگ ئونەوە بڵاویكردووەتەوە"ئەگەر دوژمن ڕووبەڕووبوونەوەی سەربازی لەگەڵ كۆریای باكوور هەڵببژێرێت، وڵاتەكەی بەبێ دوودڵی گورزێكی كوشندە لە دوژمن دەدات و هەموو ئامرازەكان بۆ بەرپەچدانەوە بەكاردەهێنێت". 

بە وتەی سەرۆكی كۆریای باكوور"بەشێوەیەكی بێ‌ پێشینە و لەئێستادا كاتی ئەوە هاتووە بە شێوەیەكی گشتگیر و هەمەلایەنە ئامادەكاریی بۆ جەنگ بكەن". 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن