ئه‌شكه‌وتێكی ده‌گمه‌ن
ڕاچڵه‌كین-
تیمێكی تایبه‌ت به تۆماركردنی نه‌خشی سه‌ر به‌رد له ناوچه‌ی سینا له میسر ئه‌شكه‌وتێكی زۆر كۆنیان دۆزیوه‌ته‌وه كه له‌ناویدا كۆمه‌ڵێكی هه‌مه‌ڕه‌نگ و ده‌گمه‌ن و تایبه‌ت له به‌ردی نه‌خشێنراو هه‌یه و ده‌كه‌وێته باكوری نیمچه دوورگه‌ی میسره‌وه.
سه‌رۆكی تیمی ئاسه‌واری میسری" ئه‌یمه‌ن عشماوی"ده‌ڵێت" ئه‌م ئه‌شكه‌وته ده‌كه‌وێته دۆڵێكی ناوچه‌ی شاخاوی پێچاوپێچ و 90 كیلۆمه‌تر له باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی شاری قه‌نته‌ره و 60 كیلۆمه‌تیر له ڕۆژهه‌ڵاتی كه‌ناڵی سوێس ه‌وه دووره.
عه‌شماوی ده‌شڵێت" ئه‌م ئه‌شكه‌وته تاكه له ناوچه‌كه‌دا و ڕوبه‌ره‌كه‌ی زۆره و گه‌وره‌تره له ئه‌شكه‌وتی" زرانیج" كه به‌م دواییانه تۆماركراوه.