زیانەکانی هێرشەکەی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئاشکرا دەکرێت

جیهان

پێش 4 هەفتە     ژمارەی بینراو 443

راچڵەکین-

 

درەنگانی شەوی ڕابردوو کۆماری ئیسلامی ئێران بەسەدان درۆن و مووشەکی کروز و بالیستیک هێرشی کردە سەر چەند ئامانجێک لەناو ئیسرائیل، کە ئەمە یەکەم ڕووبەڕووبوونەوەی ڕاستەوخۆی نێوان هەردوو وڵاتە لە 45 ساڵی ڕابردوودا.

 

دانیال هاگاری وتەبێژی سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند:" بە 170 درۆن، 30 مووشەکی کروز و 120 مووشەکی بالیستیک هێرشکراوە.

جەختی لەوە کردەوە هێرشەکە زیانی کەمی بە ژێرخانێکی پێگەیەکی سەربازی لە باشووری وڵاتەکە گەیاندووە.

 

وتەبێژی سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، 99% لەو 300 مووشەک و درۆنانەی ئێران هاوێشتی، تێکشێکندران.

لە هێرشە چاوەڕوانکراوەکەی ئێراندا بۆ سەر ئیسرائیل، هیچ زیانێکی گیانی لە ئاکامی ڕاستەوخۆی هێرشەکاندا دروست نەبوو.

وەزیری بەرگری ئیسرائیل ڕایگەیاند، ئێمە بەهاوەڵی ئەمریکا و هاوبەشەکانی دیکەمان توانیمان زیانەکانی هێرشەکە زۆر کەم بکەینەوە.

 تیمەکانی فریاکەوتنی ئیسرائیل دەڵێن، هیچ کەسێک راستەوخۆ بەهۆی هێرشەکانی ئێرانەوە بریندار نەبووە، بەڵام چارەسەریان بۆ 31 کەس کردووە کە لەکاتی هەڵاتن بۆ پەناگەکان بە سووکی برینداربوون.

تەنیا منداڵێک برینداربووە کە برینەکەی سەخت بێت، ئەویش پارچەی ئەو مووشەکانە بەر سەری کەوتووە کە لەلایەن سیستمی بەرگرییەوە تەقێندراون بۆ بەرپەرچدانەوەی مووشەک و درۆنەکان.

جۆ بایدن سەرۆککۆماری ئەمریکا بە تووندی سەرکۆنەی هێرشەکەی ئێران دەکات و دەشڵێت، بەهۆی سیستمی بەرگریی ئەوانەوە، ئیسرائیل بە نزیکەی هەموو درۆن و مووشەکەکانی ئێرانی تێکشکاندووە. 

بەگوێرەی سی ئێن ئێنیش ئەمریکا زیاتر لە 70 درۆن و 3 مووشەکی بالیستیکی ئێرانی تێکشکاندووە.

بەرپرسێکی ئەمریکی وتی، هێرشەکان لە ڕێگەی کەشتییە سەربازییەکان لە باکووری مێدیتەرانە پووچەڵ کراونەتەوە.

لە بەرامبەر ئەم هێرشانەی ئێراندا کە خۆی وەک تۆڵەکردنەوە لە هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر کونسوڵخانەکەی لە دیمەشق ناوی هێناوە، ئیسرائیلیش هەڕەشەی وەڵامدانەوە دەکات.

بەڵام بەرپرسێکی ئەمریکی بە تۆڕی "سی ئێن ئێن"ی وتووە کە جۆ بایدن بەڕوونی بە ناتانیاهۆی وتووە، ئەمریکا بەشداری هیچ هێرشێک لە دژی ئێران ناکات.

لەگەڵ ئەوەشدا، بڕیاردراوە بەهاوکاریکردنی دارایی سوپای ئیسرائیل. ئەمریکا لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکاش بڕیاردراوە کە 14 ملیار دۆلار لە بودجەی سەربازی وڵاتەکەیان بۆ ئیسرائیل تەرخان بکەن.

لای خۆشیەوە ئێران هێرشەکەی بەبێ زیان نەزانیوە، بەرپرسێکی ئێرانی بە میدیای وڵاتەکەی راگەیاندووە: "گرنگترین بنکەی ئاسمانیی ئیسرائیلی لە نەقەب، بە سەرکەوتوویی بووە ئامانجی مووشەکی خەیبەر. وێنە و داتاکان پێشانیدەدەن کە بنکەکە گورزێکی سەختی بەرکەوتووە."






داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن