عومان.. چەندین كەس بەهۆی لافاوەوە گیانیان لەدەستدا

جیهان

پێش 4 هەفتە     ژمارەی بینراو 374

راچڵەكین -

لەئەنجامی ئەو لافاوەی كە بەهۆی بارانبارینی بەخوڕ وڵاتی عومانی گرتووەتەوە، چەندین كەس گیانیان لەدەستداو ژمارەیەك هاووڵاتییش چارەنووسیان نادیارە.

میدیاكانی عومان بڵاویانكردەوە، لەئەنجامی ئەو شەپۆلی بارانبارینە بەخوڕەی كە زۆربەی ناوچەكانی ئەو وڵاتە، بەتایبەتیش ناوچەكانی رۆژهەڵاتی گرتووەتەوە، لافاو دروستبووەو بەهۆیەوە تائێستا 12 كەس گیانیان لەدەستداوە.

تیمەكانی فریاكەوتنی عومان لەو ناوچانەی لافاوی لێ دروستبووە، هەوڵەكانیان خستووەتەگەڕ بۆ رزگاركردنی هاووڵاتیان، كە تائێستا چارەنووسی چەندین كەس نادیارە.

دەستەی نیشتمانیی ئیدارەدانی باری لەناكاوی عومان لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، پێشبینی دەكرێت شەپۆلی بارانبارینە بەخوڕەكە، تا رۆژی چوارشەممە بەردەوام بێت، داواشی لە دانیشتووانی ئەو ناوچانە كرد كە مەترسی دروستبوونی لافاوی لێدەكرێت، شوێنەكانیان جێبهێڵن و روو لە ناوچەكانی تر بكەن.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن