سوپای ئیسرائیل: هێرشەكەی ئێران بێ وەڵام نابێـت

جیهان

پێش 2 هەفتە     ژمارەی بینراو 148

راچڵەكین-

سەرۆك ئەركانی سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، هێرشەكەی ئێران بۆسەر وڵاتەكەی پێشهاتێكی مەترسیدارەو " بێ وەڵام" نابێت.

ھێرزی ھالیڤی، شەوی دووشەممە لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەكرد، ئاڕاستەكردنی چەندین مووشەك بۆ سەر ئیسرائیل بێ وەڵام نابێت.

هاوكات وەزارەتی بەرگری ئەمریكا لەراگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئیسرائیل بڕیار لەبارەی وەڵامدانەوەی هێرشەكەی ئێران دەدات.

شەوی شەممە، 13ـی نیسانی 2024، ئێران لەرێی سەدام مووشەك و درۆنی بۆمبڕێژكراو هێرشی كردە سەر ئیسرائیل، بەڵام بەووتەی بەرپرسانی تەلئەبیب، هێرشەكەی ئێران هیچ زیانێكی لێنەكەوتووەتەوە. 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن