راچڵەکین-
بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە گەشتە
ئاسمانییەکانی نێوان فڕۆکەخانەکانی عیراق و ئێران دەستپێبکاتەوە، ئەمەش دوای
ڕاگرتنی بۆ ماوەی سێ ڕۆژ بەهۆی هێرشەکانی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل.
بەپێی راگەیەندراوی کۆمپانیای هێڵی
ئاسمانی عێراقی، دەستەی فڕۆکەوانی مەدەنیی عێراق گەشتەکانی بۆ ئێران ئاسایی دەکاتەوە.
پێشتر لە ڕۆژی شەممەدا بەهۆی خۆپارێزی لەوەری مەترسییان لەسەر دروست نەبێت لە هەڵدانی مووشەکەکانی ئێران، داخرابوو.
جیا لە هێڵی ئاسمانی عیراق، لە چەند
وڵاتێکی دیکەش هەمان ڕێککار بۆ خۆپارێزی گیرابوویەبەر.
لە 14ی ئەم مانگەدا ئێران هێرشی ئاسمانی
کردە سەر ئیسرائیل و وەکو کاردانەوەیەک بۆ هێرشەکەی ئیسرائیل لەسەر کونسوڵخانەکەی
لە دیمەشق ناوزەدی کرد.