ئەپیکور لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم راگەیەندراوی بڵاوکردەوە

ئابوری

پێش 2 هەفتە     ژمارەی بینراو 294

راچڵەکین-

ئەپیکۆر راگەیەندراوێکی لەبارەی سەردانەکەی سەرۆکوەزیرانی عیراق بۆ ئەمریکا و پرسی هەناردەکردنەوەی نەوت بڵاوکردەوە و، تێیدا داوای گەرەنتی پێدانی شایستە داراییەکانیان بۆ بەرهەمهێنانی نەوت لە داهاتوو و رابردوودا دەکەن.

له‌ 25ی ئاداری 2023ـەوە دوای بڕیارەکەی دادگای پاریس، هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان له‌ ڕێگه‌ی به‌نده‌ری جه‌یهانی توركیاوە ڕاگیراوە.

لە سەردانەکەی سەرۆکوەزیرانی عیراق بۆ ئەمریکا، بابەتی ئابووری و هەناردەکردەنەوەی نەوت بەشێک لە تەوەری گفتوگۆکانی لەگەڵ ئەمریکییەکان بووە.

 

کۆمەڵەی پیشەسازی نەوتی کوردستان ناسراو بە ئەپیکور، لە هەشت کۆمپانیای بەرهەمهێنەری نەوت پێکهاتووە، ئامادەیی خۆی دەربڕیوە دەستبەجێ دەست بە دانوستاندن لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق بکاتەوە بۆ ئەوەی هەناردەکردن لەرێگە بۆریی عێراق - تورکیا دەستپێبکاتەوە.

 

ئەپیکور دەڵێت: سوپاسی سەرۆکوەزیرانی عێراق و سەرۆکی ئەمریکا دەکەین کە لە کۆبوونەوەی کۆشکی سپیدا جەختیان لە هەناردەکردنەوەی نەوت و کردنەوەی بۆریی نەوتی عێراق - تورکیا کردووەتەوە.

هەروەها ئەوەش دەڵێت، کە ئەوان لە رێگەی رێککەوتنی نووسراوەوە، داوای گەرەنتی پێدانی شایستە داراییەکانیان بۆ بەرهەمهێنانی نەوت لە داهاتوو و رابردوودا دەکەین.

لە لایەن خۆیەوە مایڵز کاگینز، وتەبێژی ئەپیکور دەڵێت، کۆمپانیاکانی ئەندام لە ئەپیکور بە قەبارەی 10 ملیار دۆلار وەبەرهێنانیان لە کەرتی نەوت و غازی هەرێمی کوردستاندا کردووە، ئەمەش هاوکاربووە لە بە دەستهێنانی ئامانجەکانی محەممەد شییاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە بواری وزە کە سوودانی لە دیدارەکەیدا لەگەڵ جۆو بایدن لە کۆشکی سپی باسی کردووە.




داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن