راچڵەکین-
وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل داوای لە
کۆمەڵگای نێودەوڵەتی کردووە سوپای پاسداران وەکو دامەزراوەیەکی تیرۆریستی بناسێندرێت.
یسرائیل کاتز، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل رایگەیاند،
دەبێت "رژێمی ئێران رابگیرێت پێش ئەوەی درەنگ بکەوین". وتیشی دەمانەوێت
کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بەرنامەی ئەتۆمی ئێران راگرێت.
دەڵێت: لە بەرانبەر بەو هێرشەی
ئێران، ئەمڕۆ نامەم بۆ ٣٢ وڵات و دەیان وەزیری دەرەوەی وڵاتان و کەسایەتی ناسراوی
جیهان ناردووە. بۆ وەستاندنی ئێران داوام کردووە بەرنامەی ئەتۆمی ئێران راگیرێت و
سوپای پاسدارانیش بە تیرۆریست بناسێنرێت.