رووسیا فڕۆکەی جەنگیی بە ئێران داوە

جیهان

پێش 2 هەفتە     ژمارەی بینراو 372

راچڵەکین-

ڕۆژنامەی واشنتن پۆست لە زاری بەرپرسانی هەواڵگرییەوە بڵاویکردەوە، رووسیا فرۆکەی جەنگیی دەدات بە ئێران بۆ بەرگریکردن لە خۆی لەکاتی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر وڵاتەکەی.

ئێران و رووسیا و چین وەکو نزیک لەیەک و هاوپەیمانی یەکتر دەبینرێن.

ئیسرائیل بڕیاریداوە وەڵامی هێرشەکەی ئێران بداتەوە، بەڵام سات و چۆنێتی هێرشەکە روون نیە.

لای خۆیەوە ئەمریکا بەئاشکرا بە ئیسرائیلی راگەیاندووە، ئەگەر هێرشبکەنە سەر ئێران ئەوا دەبێت بەتەنیا بیکات و ئەوان هاوکاری ناکەن.

میدیاکانی ئەمریکا رایانگەیاندووە، ئەمریکا لە ترسی زیاد نەبوونی گرژییەکان نایەوێت بەشداری لە شەڕەکەدا بکات.

لە ئێرانیش چەند ڤیدیۆیەک بڵاوکراوەتەوە، دەریدەخات سوپای پاسداران خەریکی گواستنەوە سیستەمی بەرگری "ئێس200، ئێس 300 و باوەڕ373"یە و سەرقاڵی خۆئامادەکردنە بۆ هێرشەکەی ئیسرائیل.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن