راچڵەکین-
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین روونکردنەوەیەکی لەسەر گیانلەدەستدانی عەقیدێکەوە دەدات کە دوێنی تەرمەکەی دۆزرایەوە و هۆکاری گیانلەدەستدانی رووندەکاتەوە.
پۆلیسی ڕاپەڕین لە روونکردنەوەکەدا دەڵێت: دوای ئەوەی پێشنیوەڕۆی بەرواری ۲۰۲٤/٤/۱٥ لە قەزای حاجیاوا لە گەڕەکی سەردەم لە ڕووداوێکدا کەسێک بە ناوی (ٲحمد حمد رسول ) بەستەستێنی تەمەن ٥٤ ساڵ پیشە عقید لە پاسەوانی سنور بە هۆی فیشەکەوە گیانی لە دەستدا دوای لێکۆڵینەوەو بەدواداچوون دەرکەوت ڕووداوەکە خۆکوژییە.
دەشڵێت: و هیچ پەیوەندی بە کوشتنی ئەنقەست و کێشەی کۆمەڵایەتی و تیرۆروە نیە. هەر بە پێی ووتەی کەس و کارەکەی ناوبراو ماوەیەکە توشی ناجێگیری باری دەرونی بووە.
بەڕێوەبەریەتی پۆلیسی راپەڕین ئەوەش دەڵێت: "هەر بۆیە لێرەوە سەرلەبەری ئەو هەواڵانە ڕەتدەکەینەوە کە کە لە چەند پیج و ئەکاونتێکی ساختە کە باسی لە کوشتنی بە ئەنقەست و تیرۆرکردنی ناوبراو دەکەن."