ئەمریکا هەڵوێستی نوێی دژی ئێران گرتەبەر

جیهان

پێش 2 هەفتە     ژمارەی بینراو 537

راچڵەکین-

 

ئاژانسی هەواڵیی "ئەکسیۆس" بڵاویکردووەتەوە، کە وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا سەرقاڵی ئامادەکارییە بۆ دانانی سزای نوێ بەسەر ئێراندا.

بەپێی هەواڵی ئاژانسەکە، سزاکانی ئەمریکا بەهۆی ئەو هێرشە ئاسمانییەوەیە کە ئێران کردیە سەر ئیسرائیل.

ئەگەرچی ئەمریکا لەگەڵ ئەوەدا نیە ئیسرائیل هێرشبکاتە سەر ئێران، بەڵام رایگەیاندووە پشتگیری بەردەوامی ئیسرائیل دەکات.

هەر ئەمڕۆش یسرائیل کاتز، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل نامەی بۆ 32 وڵاتی جیهان ناردووە و داوای کردووە سزا بخەنە سەر بەرنامەی ئەتۆمی ئێران.

داواکارییەکی دیکەی ئیسرائیل ئەوە بووە، کە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی سوپای پاسدارانیش بخاتە لیستی دامەزراوە تیرۆریستییەکانەوە.

کاتز لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ئاماژەی بەوەش کردووە، وێڕای وەڵامی سەربازی، "هێرشی دیپلۆماتیکی"ش لە پلانیاندایە بۆ سەر ئێران.

لەلایەکی دیکەوە ئێران، هێرشەکەی بۆ سەر ئیسرائیل بەشەرعی ناوبردووە و، وەکو کاردانەوەیەک بەرانبەر بە هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر کونسوڵخانەی ئێران لە دیمەشق ناوزەدی کردووە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن