لێخۆشبوونی 50لەسەدی بۆ ئەم پیشەوەرانە دەردەکرێت

ئابوری

پێش 2 هەفتە     ژمارەی بینراو 216

راچڵەکین-

وەزارەتی دارایی هەرێم بڕیاری ( 50٪ ) ی لێخۆشبوون بۆ ئەو پیشەوەرانە جێبەجێ دەکرێت کە تەنها یەک سەرچاوەی داهاتیان هەیە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی باجەکان و خانووبەری میری، لە گشتاندنێکدا  کە بۆ سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەکانی باجی دەرامەت ئاراستە کراوە، بڕیارکەی خستووەتە بواری جێبەجێ کردنەوە.

 

بەپێی بڕیارەکە: " بە مەبەستی هاوکاریی ئەو پیشەوەرانەی خاوەن یەک سەرچاوەی داهاتی سنووردارن، دوای دیراسەتکردنی بارودۆخی دارایی پیشەوەران بۆمان دەرکەوت، کە ئەو لیستەی هاوپێچی نووسراومانە، هەروەها لەگەڵ هاوشێوەکانیان لەم جۆرە پیشەوەرانەن. بۆیە کاری پێویست ئەنجامبدرێت بە داشکاندنی خەمڵاندنی داهاتی ساڵانەیان بە ڕێژەی سەدا ( 50٪ ) بە ئامانجی کەمکردنەوەی باری قورسی داراییان."

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن