هاندەرانی بەرشەلۆنە هێرش دەکەنە سەر عوسمان دێمبلی

وەرزش

پێش 2 هەفتە     ژمارەی بینراو 168

ڕاچڵەکین سپۆرت -

 

عوسمان دێمبلی فەرەنسی، یاریزانی ئێستای پاریس سانجێرمان و پێشووی بەرشەلۆنە، لەلایەن هاندەرانی بلاوگراناوە هێرشی کرایە سەر.

ئەمەش لە شوێنی نیشتەجێبوونی یانە فەرەنسییەکە بوو لە ئیسپانیا وەک ئامادەکارییەک بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی بەرشەلۆنە لە یاریی گەڕانەوەی قۆناغی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ.

بەپێی ئەوەی ڕۆژنامەی "مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ" بڵاویکردۆتەوە، ئەو یاریزانە فەرەنسییە توشی سوکایەتییەکی زۆر بووە، بەو پێیەی هاندەران بە "لەشفرۆش" ناویان بردووە.

دێمبلی لە یاریی چوون گۆڵێکی بەرامبەر بەرشەلۆنە تۆمارکردبوو و لەگەڵ هاوڕێکانی لە پاریس ئاهەنگی گێڕا و ئەمەش هاندەرانی بەرشەلۆنەی توڕەکرد.

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن