راچڵەکین-
ئەو کچەی لە ماوەی رابردوودا لە شووقەیەکی شاری
هەولێر خرایە خوارەوە،تەرمەکەی لە نزیک ماڵی خۆیان دۆزراوەتەوە.
ساڵی رابردوو، کچەکە لە شووقەیەکی تایبەت بە دوو گەنجی
تیکتۆکچی لە هەولێر خرابوویەوە خوارەوە و برینداربوو.
ئه‌رده‌لان ئه‌حمه‌د، وته‌بێژی ئاسایشی هه‌ولێر
به میدیای نزیک لە پارتی راگه‌یاند، له ناحیه‌ی داره‌توو له نزیك ماڵی خۆیان
دوو كه‌س (به‌پێی زانیارییه‌كان باوك و برایه‌كیتی) ته‌قه‌یان لێی كردووه و
كوژراوه، ئێسته تیمه‌كانمان سه‌رقاڵی به‌دواداچوونن له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته و دیاره
كه كێشه‌ی ئه‌وان چی بووه. دواتریش ورده‌كاری بڵاو ده‌كه‌ینه‌وه.
پێشتر لە رۆژی 18ی 11ی ساڵی رابردوو، لە شووقەیەکی
نیشتەجێبوونی هەولێر، کچێک کەوتە خوارەوە و دواتر دوو کەس بە تۆمەتی
فڕێدانەخوارەوەی دەستگیرکران.