بەرپرسێكی عیراق بە سێ ساڵ زیندانیكردن سزا دەدرێت

عێراق

17/04/2024     ژمارەی بینراو 142

راچڵەكین -

دادگای تاوانەكانی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی، سزای سێ ساڵ زیندانیكردن بەسەر بەپرسێكی پێشووی عیراق دەسەپێنێت و ناچاریشی دەكات زیاتر لە ملیارێك و 200 ملیۆن دینار كە بەشێوەی نایاسایی دەستیكەوتووە، بۆ خەزێنەی گشتی بگەڕێنێتەوە.

دەستەی دەستپاكیی عیراق لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، دادگای تاوانەكانی تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی، بەشێوەیەكی غیابی، سزای سێ ساڵ زیندانیكردنی بەسەر تاوانباری هەڵاتوو عەبدولزەهرە رەحیم، بەرپرسی پێشووی ژمێریاری لە فەرمانگەی شەهیدانی كەرخ، سەپاند بەتاوانی كەڵەكەبوونی سامانە داراییەكەی بەشێوەیەكی نایاسایی.

دادگاكە بڕیاریشیدا بڕی یەك ملیار و 200 ملیۆن دینار لە تاوانبارەكە وەربگیرێتەوە، كە لەمیانی لێكۆڵینەوەكاندا دەركەوتووە، بەسوود وەرگرتن لە پۆستەكەی، ئەو بڕە پارەیەی بەشێوەیەكی نایاسایی دەستكەوتووە.

دەستەی دەستپاكیی عیراق ئاماژەی بەوەكردووە، تاوانبارەكە دوای ئاشكرابوونی تاوانەكەی و دەرچوونی فەرمانی دەستگیركردنی، خۆی رادەست نەكردووەو بەرەو شوێنێكی نادیار هەڵاتووە.    

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن