راچڵەکین-
لە راگەیەندراوێکی هەپەگەدا هاتووە، تورکیا چەند
رۆژێکە لەشکرکێشی بۆ سەر سنووری مەتینا دەستپێکردووە و لە ئاسمان و زەوییەوە
بۆردوومان و تۆپبارانی گەریلا دەکات.
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی
پاراستنی گەل-هەپەگە، لە بارەی دەستپێکردنی لەشکرکێشی و هێرشێکی نوێی تورکیا،
ڕاگەیاندراوێكی بڵاوکردەوە و دەڵێت: لە شەوی 16ـی ئەم مانگە، لەشکرکێشی تورکیا بۆ
سەر سنووری مەتینا دەستیپێکردووە.
هەپەگە ئاماژە
بەوە دەکات، لە شەوانی 17، 18 و 19ـی ئەم مانگە، تورکیا هێرشەکانی خۆی بە
هێلیکۆپتەر و فڕۆکەی جەنگی بۆ سەر هێزەکانیان فراوانتر کردووە.
ڕاشیانگەیاندووە،
"هەریەک لە گردی هەکاری، گردی چارچەل، گردی شەهید چەکدار، گردی شەهید پڵنگ،
گردی ئۆرتە، ئاسێ، یەکماڵە، خرابێ، خانکێ، شێلازێ و دەرگەلە" لە ئامانجی هێرشەکانی
تورکیان.
ئەوەشیان باس
کردووە، تێکرای ئەو ناوچانە، لە هێلیکۆپتەر و فڕۆکەی جەنگی لە ئاسمان و تۆپ لە
زەمینەوە، بە بەردەوام و بێ ناوبڕ بۆردوومان و تۆپباران دەکرێت.
دەشڵێن، لە
داهاتووەدا زانیاریی زیاتر بەدەست دەگات و بۆ ڕای گشتیی بڵاوی دەکەینەوە.