زیانی هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران ئاشکرا دەکرێت

جیهان

پێش 3 هەفتە     ژمارەی بینراو 957

راچڵەکین-

وێنە مانگە دەستکردەکان کە لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا بڵاوکراونەتەوە بەڵگەی زیانگەیاندن بە بنکەی هێزی ئاسمانی لە شاری ئیسفەهان نیشان دەدەن، ئەمەش دوای هێرشەکەی ئیسرائیل لە رۆژی هەینیدا.

بەرپرسانی ئەمریکا دەڵێن، ئیسرائیل هێرشەکەی مووشەکیی بووە، بەڵام تا ئێستا هیچ پشتڕاستکردنەوەیەکی فەرمی لەلایەن ئیسرائیلەوە تام کاتەدا نەبووە

گرژییەکانی نێوان ئێران و ئیسرائیل لە چەند هەفتەی ڕابردوودا بەشێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە. لەو کاتەوەی بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی هەواڵی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ئیسفەهان بڵاوکرایەوە، قسە و باس لەسەر ئامانجەکەی و ئەگەری زیانەکانی ئیسفەهان هەیە.

ئێران دەڵێت، هێرشەکە بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ئەنجامدراوە، کە بەرگری ئاسمانی توانیویەتی بیخاتە خوارەوە.

لە کاتێکدا تا ئێستا ڕوون نییە چی چەکێک لە هێرشەکەدا بەکارهاتووە، بەڵام وێنە مانگە دەستکردەکان بەڵگەی زیانەکانی بنکەی ئاسمانی ئیسفەهان نیشان دەدەن.

بە پشتبەستن بە وێنەکانی مانگی دەستکرد، دەرکەوتووە هێرشی ئیسرائیل بۆسەر رۆژهەڵاتی ئیسفەهان، بەر بەشێکی گرنگی سیستمی بەرگریی ئاسمانی "S300"کەوتووە و لەناوی بردووە.

نیویۆرک تایمز بڵاویکردووەتەوە، وێنەی مانگە دەستکردەکان ئەوە پیشاندەدەن ئەو سیستمى بەرگرییەى ئێران لە رۆژهەڵاتی ئەسفەهان جێگیریکردووە ناوی "S300" بووە، بە چوار ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر  دەورە درابوو کە هەڵگری مووشەکە بوون، زیانی زۆری پێگەیشتووە.

لە کاتێکدا، جگە لە پشکنینی وێنەى مانگە دەستکردەکان، دوو بەرپرسی رۆژئاوایی و دوو بەرپرسی ئێرانی بۆ رۆژنامەی نیویۆرک تایمزیان پشتراستکردووەتەوە، ئەم سیستمە بەرگرییە ئاسمانییە لەلایەن  ئیسرائیلیەوە کراوەتەئامانج.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن