راچڵکەین-
وەزارەتی تەندروستی فەلەستین لە کەرتی غەززە نوێترین ئاماری کوژراوانی
جەنگی غەززە بڵاودەکاتەوە و بەپێی ئامارەکە، ژمارەی کوژراوان 34 هەزار کەسی
تێپەڕاندووە.
بەپێی ئاماری ئەمڕۆی تەندروستیی کەرتی غەززە، لە هێرشەکانی ئیسرائیلدا
لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا، 48 هاووڵاتی فەلەستین کوژرا و 79 کەسیش بریندار
بووە.
تاوەکو ئێستا لە سەرەتای جەنگەکەوە تاوەکو ئێستا ژمارەی کوژران
گەیشتووەتە 34 هەزار و 97 کەس.
بەهۆی شەڕی نێوان ئیسرائیل و حەماس كە لە رۆژی 7ی ئۆكتۆبەری 2023 دەستی پێكردووە تا ئێستاش بەردەوامە، بەشی زۆری شارەكانی غەززە خاپوور بوون و زیاتر لە ملیۆنێك و 900 هەزار كەسیش لە دانیشتووانی باكوورو ناوەڕاستی غەززە، بەرەو ناوچەكانی باشوور هەڵاتوون و لەناو چادرەكاندا لە دۆخێكی سەختی مرۆییدا دەژین.
لەناو کوژراوەکاندا، تاوەکو ئێستا 14 هەزار و 500 منداڵ و 9 هەزار و 560 ژن بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە لە کەرتی غەززە گیانیان لەدەستداوە.