لیستی مووچەی مانگی چوار رەوانەی بەغدا دەكرێت

کوردستان

پێش 3 هەفتە     ژمارەی بینراو 322

راچڵەكین -

وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم لیستی مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی رەوانەی بەغدا كردو راشیدەگەیەنێت: دوای وردبینیكردنی لیستەكان، تەمویلی مووچەی سەرجەم وەزارەت و دامەزراوەكانی هەرێمی كوردستان رەوانە دەكرێت.

وەزارەتەكە لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە،  ئەمڕۆ یەكشەممە، لیستی مووچەی مانگی نیسانی سەرجەم فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان ڕەوانەی وەزارەتی دارایی حكومەتی فیدراڵی كرا.

وەزارەتی دارایی ئاماژەی بەوەشكردووە، بڕیارە دوای وردبینیكردنی لیستەكان، تەمویلی مووچەی سەرجەم وەزارەت و دامەزراوەكانی هەرێمی كوردستان رەوانە بكرێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن