ئەو تۆمەتبارەی 20 ملیۆن دیناری لە دوكانێك دزیبوو دەستگیركرا

کوردستان

پێش 4 هەفتە     ژمارەی بینراو 143

راچڵەكین -

پۆلیسی سلێمانی دەستگیركردنی تۆمەتبارێكی راگەیاند كە لە دوكانێكی ناوبازاڕی سلێمانی بڕی 20 ملیۆن دیناری دزیبوو.

لە راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی كە ئەمڕۆ یەكشەممە بڵاوكراوەتەوە، تێیدا هاتووە، دوای ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد كە بڕی 20 ملیۆن دیناری لەدوكانەكەیدا لێ دزراوە، دەستبەجێ هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەكانیان بۆ دۆزینەوەو دەستگیركردنی تۆمەتبار دەستپێكرد، سەرەنجام و دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەرو گەیشتنە ئەنجامی لێكۆڵینەوەكان، توانرا تۆمەتبارەكە لەلایەن مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی ناوبازاڕەوە دەستگیر بكرێت.

تۆمەتبارەكە ناوی (ع، ر، ح) لەدایكبوی 1970، لەمیانی لێكۆڵینەوەدا دانی بەتاوانەكەیدا ناوەو دەستبەسەر بڕێك لەپارە دزراوەكەشدا گیراوە، لەئێستادا بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 446 ڕاگیراوەو لێكۆڵینەوەكان بەردەوامە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن