نێچیرڤان بارزانی سەردانی ئێران دەكات

کوردستان

04/05/2024     ژمارەی بینراو 351

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان

راچڵەكین -

سەرۆكی هەرێمی كوردستان سەردانی ئێران دەكات و لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە كۆببێتەوە بۆ تاوتوێكردنی چەند پرسێك، لەنێویاندا هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان.

كەناڵی كوردسات نیوز بڵاویكردووەتەوە، بڕیارە سبەینێ یەكشەممە، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان بە سەردانێك بگاتە ئێران و لەتارانی پایتەخت زنجیرەیەك دیدار و كۆبوونەوە لەگەڵ گەورە بەرپرسانی كۆماری ئیسلامی ئەنجام بدات.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كەناڵەكە بڵاویكردووەتەوە، سەرۆكی هەرێم لە كۆبوونەوەكانی لەگەڵ بەرپرسانی ئێران، گفتوگۆ لەبارەی چەندین پرس و بابەت بكات، لەوانە پرسی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان و پەیوەندییە ئابووری و سیاسی و ئەمنییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامی و رێككەوتنی ئەمنیی نێوان بەغداو تاران.

تائێستا سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان بەفەرمی هیچ زانیارییەكی لەبارەی سەردانە چاوەڕوانكراوەكەی نێچیرڤان بارزانی بۆ تاران بڵاونەكردووەتەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن