میسی دوو ژمارەی پێوانەیی نوێ تۆمار دەکات

وەرزش

05/05/2024     ژمارەی بینراو 256

راچڵەکین-

لیۆنێل میسی، هێرشبەری ئەرجەنتینی یانەی ئینتەر میامی دوای یارییەکەی بەرامبەر نیویۆرک ڕێدبوڵز دوو ژمارەی پێوانەیی نوێی لە خولی نایابی ئەمریکی تۆمارکرد، کە بە ئەنجامی 6-2 یارییەکە کۆتایی پێهات.


لەم یارییەدا لیۆنێل مێسی یەک گۆڵ و پێنج ئەسیستیشی"پاسی گۆڵ"ی تۆمارکرد. بەم شێوەیە مێسی بووە یەکەم یاریزان لە مێژووی خولی ئەمریکی "MLS" کە لە یەک یاریدا 5 ئەسیست بکات. هەروەها یەکەم یاریزانی یانەیەکی خولی ئەمریکی بوو کە لە یەک یاریدا 6 خاڵ لە سیستەمی گۆڵ و ئەسیستدا تۆمار بکات.

میسی هەروەها توانی بۆ یەکەمجار لە ژیانی وەرزشیدا لە یەک یاریدا پێنج ئەسیست بکات.

لەم یارییەدا لویس سوارێز هێرشبەری ئۆرۆگوایی یانەی ئینتەرمیامی هاتریکی تۆمارکرد و ئەسیستێکیشی کرد.

تیپی تۆپی پێی ئینتەر میامی لە پێشەنگی ڕیزبەندی کۆنفرانسی ڕۆژهەڵاتی MLS دایە بە کۆکردنەوەی 24 خاڵ لە 12 یاریدا.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن