ڕاچڵەکین سپۆرت -
هێنریک مخیتاریانی ئەرمەنی، یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی یانەی ئینتەرمیلانی ئیتاڵی، چارەنووسی خۆی لەگەڵ یانەی نیرازۆری یەکلاکردەوە، هەروەها هەڵوێستی خۆی لەبارەی گواستنەوەی بۆ خولی سعودیە ئاشکراکرد.
یاریزانە تەمەن 35 ساڵەکە گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی شین پۆشەکان تا مانگی حوزەیرانی 2026.
مخیتاریان لە لێدوانێکدا کە ماڵپەڕی “فوتبۆڵ ئیتاڵیا” بڵاویکردووەتەوە، دەڵێت: “ماوەیەکی زۆر چاوەڕێی ئەوەم کردووە کە نازناوی خولی ئیتاڵیا بەدەستبهێنم”.
لە درێژەی قسەکانیدا وتی: زۆر دڵخۆشم چونکە هەموو کەسێک ناتوانێت لە تەمەنی ٣٥ ساڵیدا نازناوی خولی ئیتاڵیا بەدەستبهێنێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە منداڵییەوە یەکەم ئامانجم ئەوە بوو کە یاری بۆ یانەی ئارسناڵ بکەم و ببمە پیشەگەرییەکە تا ئێستاش گرێبەستێکی دوو ساڵەم لەگەڵ ئینتەرمیلاندا هەیە، تا ساڵی ٢٠٢٦.
جەختیشی لەوە کردەوە: دەبینم تا ئەو کاتە دەتوانم یاری بکەم، دواتر بیر لەوە دەکەینەوە کە ئایا لەوێ بەردەوام دەبم یان لە شوێنێکی تر.
سەبارەت بە هەڵوێستی خۆی سەبارەت بە گواستنەوەی بۆ خولی سعودیە: “بە هێنانی یاریزانی بەهێز، خولی سعودیە هەوڵی پەرەپێدانی تۆپی پێ و بەهێزکردنی خولەکە دەدات، بەڵام من ئەوە بە نەرێنی دەبینم چونکە پارە لەم وەرزشەدا گرنگ نییە، خۆشەویستی تۆپی پێ گرنگە”.
لە کۆتاییدا وتی: "من هەمیشە تۆپی پێم خۆشویستووە بۆ یارییەکە نەک بۆ پارە ئەم دەرگایە (گواستنەوە بۆ خولی سعودیە) لە ڕووخسارمدا داخراوە، تەنانەت نامەوێت ئەوە بکەم، چونکە ئاستی تۆپی پێی ئەوروپا تەواو جیاوازە”.