ڕیال مەدرید کۆتا داواکاری مۆدریچ ڕەتدەکاتەوە

وەرزش

14/05/2024     ژمارەی بینراو 245

ڕاچڵەکین سپۆرت -

 

یانەی ڕیال مەدرید داواکارییەکەی لۆکا مۆدریچی کرواتی، ئەستێرەی تیپەکەی ڕەتکردەوە، سەبارەت بە وادەی ڕۆیشتنی لە قەڵای مێرێنگێ، بەو پێیەی دەزانێت گرێبەستەکەی لە کۆتایی وەرزی ئێستادا کۆتایی دێت.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی "رێلیڤۆ"ی ئیسپانی، مۆدریچ پێشنیاری نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ ڕیال مەدرید کردووە بۆ وەرزێکی دیکە، لەگەڵ کەمکردنەوەی مووچەکەی"، بەڵام ئیدارەی یانەکە ڕەتیکردووەتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، یانەکە ئامادە نییە مۆدریچ بەردەوام بێت، بڕیارەکە دراوە و لەماوەی چەند هەفتەی داهاتوودا ڕادەگەیەنرێت، لەکاتێکدا خواستی لوکا ئەوە بوو کە بۆ وەرزێکی دیکە لە بێرنابیۆ بمێنێتەوە.

بەپێی ڕۆژنامەکە، مۆدریچ خواستی خۆی بە بەرپرسانی ڕیال مەدرید گەیاندووە، و پێی باشترە بە ئاشکرا قسە نەکات، وەک لە کاتی ئاهەنگگێڕان بە نازناوی لالیگادا ڕایگەیاند، “ئەمە کاتێکی گونجاو نییە بۆ ئەوەی دڵتەنگ بم، و هیوادارم جارێکی تر بێمە ئێرە (دوای یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ)".

ئیدارەی یانەکە پێی وایە ئەمە کۆتایی قۆناغەکەیە، کاتی ئەوە هاتووە بوار بۆ گەنجانی وەک ئاردا گولەر بکرێتەوە، کە بەهۆی بوونی ئەو ئەستێرە دێرینە نەیتوانی خولەکێکی زۆر بەدەست بهێنێت.

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن