لە رووداوێكی تەقەكردندا سەرۆكوەزیرانی سلۆڤاكیا بریندار بوو

جیهان

15/05/2024     ژمارەی بینراو 154

رۆبەرت فیكۆ، سەرۆكوەزیرانی سلۆڤاكیا

راچڵەكین -

لە رووداوێكی تەقەكردندا، سەرۆكوەزیرانی سلۆڤاكیا بریندار دەكرێت و بەپەلە رەوانەی نەخۆشخانە كرا.

میدیاكانی سلۆڤاكیا بڵاویانكردەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە، رۆبەرت فیكۆ، سەرۆكوەزیرانی ئەو وڵاتە لە رووداوێكی تەقەكردندا بریندار بووەو گومانلێكراوێكیش دەستگیركراوە.

رووداوەكە لە شارۆچكەی هاندلۆڤەی باكووری رۆژهەڵاتی شاری براتیسلافای پایتەخت روویداوە، رۆبەرت فیكۆ لەبەردەم ئەو بینایەی كە كۆبوونەوەی تێدا ئەنجامدابوو، لەلایەن كەسێكی نەناسراوەوە تەقەی لێكراو بەهۆیەوە بریندار بوو.

لەدوای رووداوەكە، پۆلیسی سلرۆڤاكیا بڵاویكردەوە، كەسێكیان لە شوێنی رووداوەكە دەستگیركردووە، كە گومان دەكرێت كەسی تەقەكەر بێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن