به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ڤیدیۆیی گه‌نجێكی ئه‌مه‌ریكیان بڵاوكرده‌وه كه له ویلایه‌تی ئۆهایۆی ئه‌مه‌ریكی ده‌ژی دوای ئه‌وه‌ی له‌ڕێی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری كیمیاوی توانیویه‌تی به‌سه‌ر شێرپه‌نجه‌ی خوێندا سه‌ربكه‌وێت .
له ڤیدیۆكه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت كۆمه‌ڵێك كه‌س پێشوازی له مات دریسكۆل ی ته‌مه‌ن 19 ساڵ ده‌كه‌ن دوای ئه‌وه‌ی ماوه‌ی 3 ساڵ له‌گه‌ڵ نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌دا جه‌نگیوه و چاكبۆته‌وه