فەرمی.. بەرشەلۆنە گرێبەستی یاریزانێکی تاکوو ساڵی 2026 درێژکردەوە

وەرزش

28/05/2024     ژمارەی بینراو 270

ڕاچڵەکین سپۆرت -

 

ئەمڕۆ سێشەممە ئیدارەی بەرشەلۆنە نوێکردنەوەی گرێبەستی یەکێک لە یاریزانە دیارەکانی تیپەکەی تا هاوینی 2026 ڕاگەیاند.

بارسا لە ڕێگەی هەژماری فەرمی خۆیەوە لە ماڵپەڕی “X” وێنەیەکی هیکتۆر فۆرتێی بڵاوکردەوە، کە ساڵی 2026ی لەسەر نووسراوە، ئەمەش وەک ئاماژەیەک بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی.

گرێبەستی پێشووی هیکتۆر فۆرتێ لەگەڵ بەرشەلۆنە لە هاوینی 2025 کۆتایی دەهات، هەروەها بڕگەی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی بریتی بوولە 6 ملیۆن یۆرۆ.

فۆرتێ (17 ساڵ) دوای ئەوەی تەمەنی دەبێتە 18 ساڵ، دەتوانێت گرێبەستێک واژۆ بکات کە زیاتر لە 3 ساڵ دەخایەنێت.

جێگای سەرنجە پۆستی سەرەکی فۆرتی بەرگریکاری ڕاستە، بەڵام چاڤی هێرناندێزی ئیسپانی، ڕاهێنەری دوورخراوی بارسا، لە وەرزی ئێستادا ناچار بوو وەک بەرگریکاری چەپ بەکاری بهێنێت، بەهۆی پێکانی یاریزانانی ترەوە.

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن