راچڵەكین -
وەزارەتی نەوتی عیراق لەبارەی دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان، داوا لە وەزارەتی سامانە سروشتییەكان و كۆمپانیا بیانییەكان دەكات بەزووترین كات لە بەغدا كۆببنەوە.
وەزارەتەكە لە راگەیەندراوێكدا كە ئەمڕۆ سێشەممە بڵاویكردووەتەوە، رایگەیاندووە، لەچوارچێوەی پەرۆشیمان بۆ بابەتی دەستكردنەوە بە بەرهەمهێنانی نەوت لەو كێڵگانەی دەكەونە هەرێمی كوردستان و پرۆسەی هەناردەكردنەوەیان بەجۆرێك كە خزمەت بە بەرژەوەندی گشتی بكات، داوا لە وەزارەتی سامانە سروشتییەكان و ئەو كۆمپانیا بیانییانەی لە كێڵگە نەوتییەكانی هەرێم كاردەكەن، بەزووترین كات لە بەغدا كۆببینەوە.
وەزارەتی نەوتی عیراق ئاشكرایكردووە، ئامانج لە كۆبوونەوە هاوبەشەكە، گفتوگۆكردنە بۆ گەیشتن بە رێككەوتن بەمەبەستی پەلەكردن بە دەستكردنەوە بە پرۆسەی بەرهەمهێنانی نەوت و هەناردەكردنی لەڕێی بەندەری جەیهان-ی توركیا بەپێی ئەو بڕەی كە لەیاسای بودجەدا جێگیر كراوە.