جەیمس وێب وێنەی دوورترین و کۆنترین گەلەئەستێرەی گرت

هەمەڕەنگ

01/06/2024     ژمارەی بینراو 205

راچڵەکین-

توانرا لە رێگەی تەلەسکۆپی جەیمس وێبەوە، وێنەی دوورترین و کۆنترین گەلەئەستێرە بگیرێت.

 

 ماڵپەری BBC بڵاویکردەوە، تەلەسکۆپی بۆشایی ئاسمان جەیمس وێب، رێکۆردی پێشووی خۆی لە دۆزینەوەی دوورترین گەلەئەستێرەی گەردوون شکاند.

 

تەلەسکۆپی ئاماژەپێکراو لە نوێترین چالاکییدا توانیویەتی وێنەی گەلەئەستێرەیەک بگرێت کە ناوی JADAS-JS-Z1-0ە و مێژووی دروستبوونەکەی، دەگەڕێتەوە بۆ کاتێک کە تەنها 290 ملیۆن ساڵ بەسەر تەقینەوە گەورەکەدا تێپەڕیوە.

 

واتا ئەگەر تەمەنی گەردوون 13.8 ملیار ساڵ بێت و تەماشای ئەم گەلە ئەستێرەیە بکەین، ئەوا ئێمە سەیری سەردەمێک دەکەین کە تەنها 02% بەسەر ژیانی گەردووندا تێپەڕیوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن