کچەکەی براد پیت و ئەنجلینا جولی سەبارەت بە ناوی باوکی داوایەک لە دادگا بەرزدەکاتەوە

هەمەڕەنگ

01/06/2024     ژمارەی بینراو 501

راچڵەكین -

کچی هەردوو ئەکتەری ناوداری هۆڵیود، براد پیت و ئەنجلینا جولی لە دادگا داوایەک سەبارەت بە ناوی باوکی بەرزدەکاتەوە.

رۆژنامەی ئەمەریکی لۆس ئەنجلۆس تایمز بڵاویکردەوە، شیلۆ نۆڤێل جولی – پیت، چەند رۆژێک پێش ئێستا دوای ئەوەی پێی نایە تەمەنی 18 ساڵییەوە، داواکارییەکی پێشکەشی دادگای باڵای لۆس ئەنجلۆس کردووە بۆ ئەوەی پاشگری ناوی باوکی (پیت) لە ناوەکەی لاببرێت.

 

ناوبراو سێیەم منداڵی گەورەی براد پیت و ئەنجلینا خولییە و لە 27ی ئایاری 2006 لەدایکبووە، هەرووەها ئەو یەکەم کەسە لەناو خوشک و براکانیدا کە داوای گۆڕینی ناوی باوکی دەکات لەسەر ناسنامەکەی.

جولی و پیت زیاتر لە 10 ساڵ پەیوەندییان هەبووە لە مانگی ئابی ساڵی 2014 هاوسەرگیرییان ئەنجامداوە و پاش دوو ساڵ و لە مانگی ئەیلولی 2016، جیابوونەوەی نێوان ئەو دوو هاوسەرە راگەیەندرا.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن