وەزیری پەروەردە: کەمترین ماوەی ئینتەرنێت دەربڕدرێت لەکاتی تاقیکردنەوەکان

کوردستان

08/06/2024     ژمارەی بینراو 289

راچڵەكین-

وەزیری پەروەردە ئاشکرایکرد، ئەمساڵیش کەمترین ماوەی ئینتەرنێت دەبڕدرێت لەکاتی تاقیکردنەوەکانی 12ی ئامادەیی.

ئالان حەمەسەعید وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆی هەرێم گفتوگۆیان کردووە و لەو بوارەی ئەوان داوایان کردووە هاوکارییان دەکەن، هەروەها وەزارەتی کارەباش بەڵینی داوە هەموو توانایەکییان بۆ پەرەپێدانی کارەبای بەردەوام لە هۆڵەکانی تاقیکردنەوە بخەنەگەڕ.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمساڵ هاوشێوەی ساڵی رابردوو کەمترین ماوە هێڵی ئینتەرنێت دەربڕدرێت، بۆ ئەوەی کاری دامەزراوەی گشتیی و تایبەتەکان و ئیشوکاری هاوڵاتییان رانەوەستێت.

وتیشی، هەوڵەکانیان چڕکردووەتەوە بۆ ئەوەی چاودێرییەکان زیاتر بکرێن، هەربۆیە بڕینی ئینتەرنێت لە رۆژی تاقیکردنەوەکان تەنها دوو کاتژمێر دەخایەنێت ئەویش لە کاتژمێر 6:00ی بەیانی تاوەکو 8:00ی بەیانی.



داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن