بلینکن داوایەک لە وڵاتانئی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات

جیهان

10/06/2024     ژمارەی بینراو 37

راچڵەکین-


وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا لە هەشتەم سەردانی خۆی بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەدوای دەستپێکی شەڕی غەززە، داوایەکی ئاڕاستەی وڵاتانی ناوچەکە کرد.

ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا رایگەیاند، زۆرینەی فەڵەستینییەکان و ئیسرائیلییەکان ئاشتییان دەوێت و خوازیارن ئەم شەڕە و ئاڵۆزییەی کە لە ئێستادا هەیە کۆتایی پێبێت.


ناوبراو داواشی لە وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کرد، فشار بخەنە سەر سەرکردەکانی بزوتنەوەی حەماس بۆ ئەوەی رازیبن بەو پێشنیارانەی بۆ ئاگربەست خراونەتەڕوو.


ماوەی هەشت مانگە شەڕ لەنێوان چەکدارانی حەماس و سوپای ئیسرائیل دەستیپێکردووە و بە درێژایی ئەو ماوەیە، تەنها یەکجار ئاگربەست راگەیەندراوە ئەویش هەفتەیەکی خایاندووە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن