راچڵەکین-
بەرپرسانی ئەمەریکا بیر لەوەدەکەنەوە،
بەشێوازی تاکلایەنە لەگەڵ بەرپرسانی بزوتنەوەی حەماس گفتوگۆ دەستپێبکەن.
تۆڕی NBCی ئەمەریکی لە زاری چەند بەرپرسێکی وڵاتەکەوە
بڵاویکردەوە، بەرپرسانی واشنتن بیریان لەوەکردووەتەوە گفتوگۆی تاکلایەنە لەگەڵ
بەرپرسانی بزوتنەوەی حەماس ئەنجامبدەن.
ئاماژەی بەوەشکردووە، بەرپرسانی
ئەمەریکا دەیانەوێت ئەگەر گفتوگۆکانی ئاگربەست لەگەڵ ئیسرائیل شکستیان هێنا، لە رێگەی گفتوگۆ تاکلایەنەکەوە لەگەڵ بەرپرسانی
حەماس بگەنە رێکەوتنێک سەبارەت بە بارمتەکان، ئەوەش لەپێناو ئازادکردنی پێنج بارمتەی
ئەمەریکی کە لەلایەن حەماسەوە لە غەززە دەستبەسەرن.
ئاشكراشیکرد، تاوەکو
ئێستا روون نییە کە واشنتن دەیەوێت چی پێشکەشی حەماس بکات لە بەرامبەر ئازادکردنی
ئەو پێنج هاوڵاتییە ئەمەریکییەی کە لەلایەن بزوتنەوەکەوە دەستبەسەرن.