دەزگای ئاسایش تۆمەتبارێکی دەستگیرکرد

کوردستان

11/06/2024     ژمارەی بینراو 288

راچڵەکین-

دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردنی تۆمەتبارێک بەکوشتنی راگەیاند، کە شەوی رابردوو بەهۆی گرژی و ئاڵۆزییەوە کەسێکی کوشتووە، هاوکات پێشینەی تاوانکاری هەیە.

بەپێی راگەیەندراوێکی دەزگای ئاسایش: "پاش ئەوەی شەوی رابردوو ٢٠٢٤/٦/١٠ لەنزیک (گۆڕستانی سەیوان) لەشاری سلێمانی گرژی و ئاڵۆزی لە نێوان دوو هاوڵاتی دروست دەبێت، دەبێتە هۆی برینداربوونی کەسێکیان لە ئەنجامی بەرکەوتنی چەقۆ لەلایەن بکەری تاوانەکەوە".

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "دوای گەیشتنی هێزەکانی ئاسایش بە شوێنی ڕووداوەکە، تۆمەتبارێک بەناوی ( ش ، خ ) دەستگیرکراو و دەست بەجێ برینداری ڕووداوەکە لەلایەن هێزەکانی ئاسایشەوە گەیەنرایە نەخۆشخانە، بەڵام بەهۆی سەختی برینەکەی گیانی لەدەستدا، پاش لێکۆڵینەوەکان دەرکەوت تۆمەتبار پێشینەی تاوانی هەیە و لێکۆڵینەوە لەم دۆسییە بەردەوامە".

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن