راچڵەکین-
کەشناسیی هەرێم پێشبینی بۆ کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی ناوچەکانی هەرێم بڵاوکردەوە و بەپێی پێشبینییەکان پلەکانی گەرما بەرزدەبێتەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت لەگەڵ بوونى تۆزێکى سووک لە باشوورى هەرێم و ناوچەکانى گەرمیان. پلەکانی گەرما بەرزدەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوی دوێنێ.
سبەی چوارشەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت. پلەکانی گەرما کەمێک بەرزدەبێتەوە بە یەک پلە لە تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 41
سلێمانی : 37
دهۆک : 38
کەرکوک : 42
هەڵەبجە : 40
زاخۆ : 40
سۆران : 38
حاجی ئۆمەران : 25
گەرمیان : 44