راچڵەكین -
خاوەنی كۆمپانیای تێسلا پێشبینی دەكات لە داهاتوویەكی نزیكدا جیهان زیاتر لە 20 ملیار رۆبۆتی هاوشێوەی مرۆڤ بەخۆوە ببینێت و رایدەگەیەنێت: وای لێدێت هەر كەسێك دەتوانێت رۆبۆتێكی هەبێت و پشتی پێببەستێت.
ئیلۆن ماسك ملیاردێر و گەورە بازرگانی ئەمریكی، كە خاوەنی كۆمپانیای تێسلاو چەندین كۆمپانیای گەورەو بەناوبانگی دیكەیە، رایگەیاند، رۆبۆتەكەی تێسلا وەك رۆبۆتێكی مرۆیی تەواو كارایەو دەتوانێت داوای هەر شتێكی لێبكەیت لە ڕۆیشتن تا چاودێریكردنی منداڵان و چێشتلێنان.
خاوەنی كۆمپانیای تێسلا وتیشی:" رەنگە لە داهاتوویەكی نزیكدا 20 ملیار رۆبۆتی مرۆڤدۆست لە نێوانیاندا هاتوچۆ بكەن و هیچ پلانێكیش نییە بۆئەوەی ئەو رۆبۆتانە بە تەواوی لە مرۆڤ بچن و دەتوانن بە ئاسانی جیایان بكەینەوە".