راچڵەکین-
وەزارەتی ئەوقافی هەرێم لەبارەی کێشەی ئەو هاوڵاتیانەی، کە بەڕێگای ڤیزای ساڵی گەشتی سعوودیەیان کردووەو گیریان خواردووە لە مەرزی عەرعەر ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت کێشەکەمان چارەسەر کردووە.
وەزارەتەی ئەوقاف و کاروباری ئاینی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت، لەڕێگەی نوێنەری تایبەتی وەزارەت، بۆ ئەو هاوڵاتی و هاونیشتیمانیانەی، کە بەڕێگای ڤیزای ساڵی گەشتی سعوودیەیان کردووەو گیریان خواردووە لە مەرزی عەرعەر، رەزامەندی وەرگیراوە بۆ ئەوەی بتوانن بگەڕێنەوە وڵات لەڕێگەی پاسی تایبەت لەهەولێرو دهۆک و سلێمانی.
دەشڵێت، جا لێرەوە ئەو هاوڵاتیانەی گیریان خواردووە با پەیوەندی بە خاوەن کۆمپانیاکانیان بکەن تاوەکو پاسیان بۆ دابین بکەن.