لە سبەینێیەوە دوو کاتژمێر ئینتەرنێت رادەوەستێت

کوردستان

22/06/2024     ژمارەی بینراو 259

راچڵەكین 

 

لە سبەی یەکشەممەوە، دوو کاتژمێر خزمەتگوزارییەکانی ئینتەرنێت لە هەرێمی کوردستان رادەگیرێن.

 

دیلان رەشاد وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لەسەر داوای وەزارەتی پەروەردە کۆمپانیاکانی خزمەتگوزاری ئینتەرنێت ئاگادارکراونەتەوە کە لە سبەی یەکشەممەوە تاوەکو 17ی مانگی داهاتوو، لە رۆژانی تاقیکردنەوەکانی قۆناغی 12ی ئامادەیی دوو کاتژمێر خزمەتگوزارییەکانیان رابگرن.

 

وتیشی، راگرتنی ئینتەرنێت لە رۆژانی تاقیکردنەوەکاندا، لە کاتژمێر 6:00ی بەیانی تاوەکو 8:00ی بەیانی دەخایەنێت.

 

پێشتر وەزارەتی پەروەردە ئاشکرایکردبوو، لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان هەماهەنگییان کردووە بۆ بەڕێوەبردنی تاقیکردنەوەکانی قۆناغی 12ی ئامادەیی بە سەرکەوتووانە، وەزارەتی کارەباش هەماهەنگی دەربڕیوە بۆ دابینکردنی کارەبای بەردەوام لەکاتی بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوەکان.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن