رێگایەكی سەرەكی بەڕووی هاتووچۆی ئۆتۆمبێل دادەخرێت

کوردستان

22/06/2024     ژمارەی بینراو 1067

راچڵەكین -

بەهۆی جێبەجێكردنی پرۆژەی قیرتاوكردنی رێگای جووتسایدی سپیلك - خەلیفان لەسنووری ئیدارەی سۆران، لەسبەینێوە سایدێكی رێگاكە بۆ ماوەی حەوت رۆژ دادەخرێت.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران لە ئاگادارییەكدا بڵاویكردەوە، بەهۆی جێبەجێكردنی كۆتا قۆناغی قیرتاوكردن، سبەینێ یەكشەممە رێگای جووتسایدی سپیلك - خەلیفان (سایدی هاتن لە سپیلك بۆ خەلیفان) بۆ ماوەی حەوت رۆژ دادەخرێت و سایدی خەلیفان بۆ سپیلك بۆ هەردوو ئاڕاستە بەكاردەهێنرێت.

لە ئاگادارییەكدا ئاماژە بەوەكراوە، دوای حەوت رۆژ، سایدی چوون لە خەلیفان بۆ سپیلك، بەهۆی قیرتاوكردنەوە دادەخرێت و سایدی بەرامبەر بۆ هەردوو ئاڕاستە بەكاردەهێنرێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن