راچڵەکین-
بە وتەی وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی
عێراق، نزیکەی 400 ئاوارەی ئێزدی لە دهۆکەوە گەڕاونەتەوە بۆ شنگال.
ئیڤان فایەق وەزیری کۆچ
و کۆچبەرانی عێراق رایگەیاند، 397 ئاوارەی ئێزدی کە لە دەرەوەی کەمپەکانی شاری
دهۆک بوون گەڕاونەتەوە بۆ سنووری قەزای شنگال.
ئاماژەی بەوەشکرد،
پڕۆسەی گەڕانەوەی ئەو ئاوارانە بە هەماهەنگی لەگەڵ رێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ و
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوا ئەنجامدراوە، هەروەها گەڕاندنەوەی ئاوارەکان
بۆ زێدی خۆیان لە چوارچێوەی پلانی وەزارەتدایە بۆ کۆتاییهێنان بە دۆسیەی
ئاوارەبوون لە وڵاتەکەدا.