گوڵی كركدی
ڕاچڵهكین-
ئەم جۆرە رووەكە گولەكەی لەمێژەوە لە زانستی پزیشكی كۆندا بەكارهاتووە، زیاترین بە كارهێنانەكانی كە توێژینەوە زانستیەكان سەلماندویانە بۆ - بەرزی پەستانی خوێن و بەرزی كۆلیسترۆلی خراپی خوێن بەكارهاتووە لە توێژینەوەكاندا و دەرئەنجامی زۆر باشی هەبووە بەتایبەت لە دابەزاندنی بەرزە پەستانی خوێندا، بە تایبەتی ئەو كەسانەی بەرزی پەستانی خوێنەكەیان تۆزێك لە ئاسای بەرزتر بووە، لهم بابهتهدا دكتۆره ئیسرا پزیشكی پسپۆڕی خۆراك زانیاری زیاتر لهسهر ئهم گوڵه لهڕووی تهندروستیهوه باس دهكات.
شێوازی بەكارهێنان و بری بەكارهێنانی لە توێژینەوەكاندا بۆ دابەزینی پەستانی خوێن بەو شێوەیەی خوارەوە بەكارهاتووە:
۱ـ۲٠ گرام لەو گوڵە ( واتە لە كەمتر لە كەوچكێكی چا وە بۆ تۆزێك لە كەوچكێكی چێشت زیاتر) لە ناو ۱٥٠ بۆ ۱٠٠٠مل ئاودا بۆ ماوەی ۱٠ـ۳٠ خولەك دابنرێت و پاشان ۱ بۆ ۳ جار بخورێتەوە لە رۆژێكدا بۆ ماوەی ۲ بۆ ٦ هەفتە، بەوشێوەیە كاریگەری هەبووە لەسەر نزمكردنەوەی پەستانی خوێن لە هەندێك كەسدا.
هەندێك توێژینەوەی بچوكمان هەیە لەسەر كاریگەری ئەم جۆرە ڕووەكە لەسەر كەمكردنەوەی رێژەی شەكرلە خوین دا ، لەسەر هەوكردنی رێرەرەوی میز و میزەرۆ ، لەسەر كاریگەری لەسەر قەلەوی ، كەمی ئیشتیها و نارەحەتی لەسەر گەدە ،وە هەروەها قەبزی، لەم توێژینەوانەدا ئهنجامهكان یەكلا كەرەوە نەبووە، واتە دەرئەنجامی توێژینەوەكان لە ٪۱٠٠ نەبووە كە ئایا ئەم رووەكە كاریگەری تەواوی هەبێت لەسەر ئەو حاڵەتانەی سەرەوە كە باسمان كردووە. لەبەر ئەوە بە پێی زۆربەی سەرچاوە زانستی یەكان پێویستمان بە توێژینەوە و لێكۆلینەوەی زیاتر و ووردتر هەیە بۆی بگەین بەوەی كە ئەم رووەكە سوودی بۆ هەموو ئەو كەسانە هەیە كە لە سەرەوە باسمانكرد.
كاریگەریە لاوەكیەكانی بەكارهێنانی ئەم ڕووەكە وەكو چا یان شەربەت؟
هەندێك كات پەستانی خوێن زۆر دادەبەزێنێت بۆیە ئەو كەسانەی كە دەرمانی دابەزاندنی پەستانی خوێنیان هەیە دەبێت پرس بە پزیشك بكەن چونكە رەنگە دەرمانەكانیان پێویست بە گۆرانكاری بكات، لە هەندێك كەسدا لەوانەیە یەكێك یان زیاتر لەم كاریگەرە نەرێنیانە دروست بكات وەكو ئازاری سەر یان دڵ تێكەڵهاتن ، هەوكردنی پێست ، گوێ زرنگدانەوە ، ئازار لە كاتی میزكردندا دروست دەبێت.
1- بۆ ئەو كەسانەی كە ئەم رووەكە بەكاردێنن پێویستە ئەگەر بەتەمای نەشتەرگەری بن، پێش دوو هەفتە لە نەشتەرگەرییەكە بەكارهێنانی ئەم رووەكە رابگرن.
2-لەكاتی شیردان و دووگیانیدا باش نییە بە بڕێكی زۆر بەكاربێت وەكو دەرمان.
3-باشترە پێش خواردنی حەبی پاراسیتۆل (Acetaminophen)، چا یان شەربەتی ئەم گوڵە،بەكارنەیەت.