ڕاچڵەکین سپۆرت -
بەرپرسانی یانەی ڕیال مەدرید پێیان وایە خۆسێلۆ، هێرشبەری تیپەکە، هەڵەی لە بیرکردنەوەدا کردووە، دوای ئەوەی بڕیاریدا لە وەرزی داهاتوودا لەگەڵ مێرێنگێ بەردەوام نەبێت.
چەند ڕاپۆرتێک باس لەوە دەکەن کە خۆسێلۆ پێشتر ڕەزامەندی دەربڕیوە کە بچێتە ڕیزبەندی گەرافەی قەتەری.
بەگوێرەی تۆڕی "ریلیڤۆ"ی ئیسپانی، بەرپرسانی یانەی ڕیال مەدرید بڕیارەکەی خۆسێلۆ بۆ یانەکە و بۆ خودی یاریزانەکە بە خراپی دەزانن، چونکە دەکرا بۆ وەرزێکی دیکە بمێنێتەوە و دواتر لە ساڵی 2025 بەرەو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بڕوات.
بەرپرسانی ڕیال مەدرید پێیان وایە ئەگەر خۆسێلۆ بۆ وەرزێکی تر لەگەڵ یانەی ڕیال مەدرید بەردەوام بووایە، ئاستەکانی لەدەست نەدەدا.
ئاماژەی بەوەشکردووە، خۆسێلۆ لانیکەم دوو وەرز لەگەڵ یانەی غەرافە یاری دەکات و مووچەکەی ساڵانە نزیکەی 10 ملیۆن یۆرۆیە.
ئاشکرابوو کە ڕیال مەدرید پێی وایە خۆسێلۆ لە بیرکردنەوەدا هەڵەی کردووە، هەروەها لە وەرزی نوێدا زیاتر لەوەی خەیاڵی بۆی دەکرد یاریی دەکرد، سەرەڕای ڕکابەرییە زۆرەکانی هێرشبردن، چونکە هێرشبەرێکی ڕاستەقینەیە و لە یارییە بەرزەکاندا باشە .
یانەی ڕیال مەدرید پێی وایە بە ڕۆیشتنی ئەو یاریزانە ئیسپانییە، پێکهاتەکە بەبێ ئەو هێرشبەرە دەمێنێتەوە کە لە هەندێک بارودۆخدا چارەسەر دەڕەخسێنێت و خۆسێلۆ ئاستێکی بەرزی پێشکەش دەکرد، جا چ وەک یەدەگی یەکەم یان دووەم.