هۆكاری پشووی سبەینێی بانكەكان ئاشكرا دەكرێت

کوردستان

30/06/2024     ژمارەی بینراو 804

راچڵەكین -

بەڕێوبەرایەتی گشتی بانكە بازرگانییەكانی وەزارەتی دارایی رایدەگەیەنێت، بەمەبەستی ڕێكخستنی هاوسەنگی نیوەی ساڵی دارایی 2024، سبەینێ پشووی بانكییە لە سەرجەم بانكە حكومییەكانی سەر بەو بەڕێوەبەرایەتییە.

لە ئاگادارییەكدا كە ئەمڕۆ یەكشەممە بڵاویكردووەتەوە، بەڕێوبەرایەتی گشتی بانكە بازرگانییەكان، رایگەیاندووە، سەرجەم هاوڵاتیان ئاگاداردەكەینەوە سبەینێ دووشەممە، پشووی بانكییە لە سەرجەم بانكە حكومییەكانی سەر بە بەڕێوبەرایەتی گشتی بانكە بازرگانییەكانی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی كوردستان.

لە بەشێكی ئاگادارییەكەدا هاتووە، سبەینێ دەرگای بانك بەڕووی هاووڵاتیان دادەخرێت، تەنها فەرمانبەران دەوامی ئاسایی خۆیان دەكەن بەمەبەستی ڕێكخستنی هاوسەنگی نیوەی ساڵی دارایی 2024.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن