بۆچی ئەڵمانیا بەرامبەر ئیسپانیا لێدانی سزای پێنەدرا؟

وەرزش

06/07/2024     ژمارەی بینراو 377

ڕاچڵەکین سپۆرت -

 

دوێنێ هەینی ئەڵمانییەکان لەسەر خاکی خۆیان لە قۆناغی چارەکی کۆتایی جامی یۆرۆی 2024 لەسەر دەستی ئیسپانیا ماڵئاواییان کرد، دوای ئەوەی بە ئەنجامی (1-2 دوای کاتی زیادکراو) دۆڕان هەروەها توڕەبوون بە بڕیارەی ناوبژیوان کە لێدانی سزای بۆ هەژمار نەکرد کە لە سەرەتای تایمی دووەمی زیادکراو تۆپێک دای لە دەستی کۆکۆریا بەرگریکاری لارۆخا.

ڕووداوەکە ڕۆژی هەینی لە شاری شتوتگارت ڕوویدا، کاتێک هەڵبژاردەی ئەڵمانیا لە سەرەتای گێمی زیادکراوی دووەمدا هێرشی دەکردە سەر ئیسپانیا، جەمالا موسیالا تۆپێکی لێدا کە لە ناو ناوچەی سزادا بەر دەستی کۆکۆریای کەوت، بەڵام... ناوبژیوانی ئینگلیزی ئەنتۆنی تایلۆر داوای کرد یارییەکە بەردەوام بێت و یاریدەدەری ناوبژیوانی ڤیدیۆیی ڤار دەستوەردانی نەکرد بۆ ئەوەی لێدانی سزای بۆ ئەڵمانیا هەژمار بکرێت.

ناگلسمان ڕاهێنەری ئەڵمانیا دوای یارییەکە وتی: "ناوبژیوان کەمێک لایەنگری لە بەرژەوەندی ئیسپانیا کرد، لێدانە سزایەکی ڕوون بوو، ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەر جەمال موسیالا تۆپەکەی بەرەو ناوەندی شاری شتوتگارت لێدا و کۆکۆریا دەستی لێدا، هەرگیز نامەوێت لێدانی سزا بەدەستبهێنم. (بەڵام تۆپەکە) بەرەو گۆڵەکە دەڕۆیشت و بە بۆی هەبوو بچێتە گۆڵەوە".

بەڵام بڕیاری ناوبژیوانی ئینگلیزی و ڤار بۆ پێنەدانی لێدانی سزا لە شوێنێکی نادیارەوە نەهاتە دەرەوە، بەڵکو لەسەر بنەمای ئەو یاسایە بوو کە دەڵێت لێدانی سزا بەرامبەر یاریزانەکە دەدرێت "ئەگەر دەستی بۆ تۆپەکە ببات، قۆڵ و جەستەی لە ئاسایی گەورەتر دەکات”، واتە دەست یان قۆڵ لە جەستەی دوور بخاتەوە.

هەر لەبەر ئەم هۆکارە، تایلۆر و هاونیشتیمانەکەی، یاریدەدەری ناوبژیوانی ڤیدیۆیی ستوارت ئاتوێڵ، لێدانی سزایان نەدا، چونکە قۆڵی کوکوریا لە "دۆخێکی ناسروشتی" دوور لە جەستەی نەبوو بۆ ئەوەی "گەورەتر"ی بکات.

لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەی پێش پاڵەوانێتییەکە، ڕۆبێرتۆ ڕۆسێتی ئیتاڵی، سەرۆکی لیژنەی ناوبژیوانی یەکێتی تۆپی پێی یۆفا، نموونەی تایبەتی لێدانی سزای تۆپی دەستی خستەڕوو، لە کلیپێکی ڤیدیۆیدا نیشانی دا کە تۆپەکە بەر قۆڵی بەرگریکارێک دەکەوێت لە دۆخێکی ڕاستدا لە نزیک جەستەی.

ئاماژەی بەوەشکرد، لەم حاڵەتەدا نابێت لێدانی سزا هەژمار بکرێت چونکە قۆڵی یاریزانەکە نزیک بووە لە جەستە و درێژ نەبووەتەوە بۆ ئەوەی شتێک دروست بکات کە دەکرێت بە بەربەست هەژمار بکرێت، بۆیە نابێت یاریزان لەسەر ئەوە سزا بدرێت.

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن