گەشتی ئاسمانیی نێوان بەغدا و مۆسكۆ دەستپێدەكاتەوە

عێراق

06/07/2024     ژمارەی بینراو 199

راچڵەكین -

دوای ماوەیەك لە راگرتنی، دووبارە گەشتە ئاسمانییە راستەوخۆكانی نێوان هەردوو فڕۆكەخانەی بەغداو مۆسكۆ-ی پایتەختی رووسیا دەستپێدەكاتەوە.

كۆمپانیای هێڵی ئاسمانیی عیراقی لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، رەزامەندی دراوە لەسەر دەستپێكردنەوە گەشتە ئاسمانییەكانی نێوان هەردوو فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی بەغداو مۆسكۆ، یەكەمین گەشتی راستەوخۆش رۆژی 16ی ئەم مانگە دەبێت.

راگەیەندراوەكە ئاماژەی بەوەكردووە، هۆكاری دەستپێكردنەوەی گەشتە راستەوخۆكان لەگەڵ رووسیا، بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە یەكێكە لە هێڵە گرنگ و چالاكەكان، وێڕای ئەوەی دەبێتە ئاسانكارییەكی باش بۆ رەوەندی عیراقی لەو وڵاتە.

كۆمپانیای هێڵی ئاسمانیی عیراقی ئاشكراشیكردووە، لەرۆژی 16 ی ئەم مانگەوە هەفتانە دوو گەشتی هاتن و چوون لەنێوان بەغداو مۆسكۆ بەڕێوەدەچێت، كە رۆژانی شەممە و سێشەممە دەبێت، لەئەگەری زۆربوونی خواستیش لەسەری، ژمارەی گەشتەكان زیاتر دەكرێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن